Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2016
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو کە لەلایەن چەکداران داعش دانرابووەوە لە ناحیەی چۆبانبێی باکووری رۆژهەڵاتی حەلەب لە سووریا ٢٠ چەکداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا گیانیان لەدەست دا و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە نێوخۆییەکان بەدەستیان کەوتووە، پێکدادانێکی توند لە ناحیەی چۆبانبێی سەر بە شارۆچکەی باب لە حەلەب لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چەکدارانی داعش بەدیدەکرێت.
لەم نێوەندەش چەکدارانی داعش لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراوەوە پەلاماری ناحیەکەیان داو و بەهۆیەوە ٢٠ چەکداری ئۆپۆزسیۆن کوژران و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
ماوەی دوو ساڵە بەبێ وەستان شەر و پێکدادان لە باکووری شاری حەلەب لە نێوان هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و چەکدارانی داعش لە ئارادایە و ناوبەناو داعش پێشرەوی دەکات و دواتر ئۆپۆزسیۆنی سووریا ناوچەکان کۆنترۆڵ دەکاتەوە