Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
24 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 25 حوزەیران 2016
سه‌باره‌ت به بڕیاری جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌وروپا، سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا رایانگه‌یاند: "نیگه‌رانین له بڕیاری جیابوونەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا، به‌ڵام رێزی لێده‌گرین. چاوه‌ڕوانی لە حکوومەتی بریتانیا ده‌كه‌ین لەکەمترین ماوه‌دا ئەو بڕیارەی گەل جێبەجێ بکات، هەر دواکەوتنێک لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکە، ناڕوونی زیاتر دەکات".
هەریەک لە سەرکردەکانی یەكێتیی ئەوروپا توسک، جەنکەر و شەڵز ئاشکرایان کرد کە جارێکی دیکە دانوستان ناكه‌نه‌وه بۆ مانەوه‌ی بریتانیا.