Muhammed Ali Toruntay
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی سێ تیرۆریستی پەکەکەی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-بروسکە لە باکووری عێراق راگەیاند.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە "هێزە سەربازییەکانی تورکیا، بەردەوامن لە خاپوورکردنی حەشارەگەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق. لەم چوارچێوەیەشدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-بروسکە، سێ تیرۆریستی پەکەکە لەڕێی هێلکۆپتەری (ATAK) لە چالاکی خران".