Utku Şimşek
31 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، لەچالاکی خستنی ١٣ تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگەی ڕاگەیاند، لەوانە شەش تیرۆریست لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق و، حەوت تیرۆریست لە ناوچەکانی کانی ئاشتیی و قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "سوپای قارەمانی تورکیامان لە ناوچەی گارا لە باکووری عێراق شەش تیرۆریستی پەکەکە و، لە ناوچەکانی کانی ئاشتیی و قەڵغانی فورات لە باکووری سووریا حەوت تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لەچالاکی خست. تیرۆریستان لە هەرکوێیەک بن ناتوانن ڕزگاریان بێت لەو کۆتاییەی چاوەڕوانیانە".