Mert Davut
23 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
لە نێوان ئەو وڵات، کۆمپانیا و دامەزراوانەی بەشداریان لە کۆڕبەندی ڕووسیا-جیهانی ئیسلام: Kazan Forum 2024دا کرد، ١٢٠ ڕێککەوتن لە زۆر بواردا ئەنجامدرا.
کۆڕبەندەکە کە بەشی پەیوەندییە جیهانییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی بوو، لە ڕۆژانی ١٤-١٩ی ئایاردا لە کازانی پایتەختی تەتەرستانی سەربە فیدراسیۆنی ڕووسیا بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوێک کە لەلایەن Kazan Forumەوە بڵاوکرایەوە، لە کۆڕبەندەکەدا کە ئەمساڵ ١٥هەمینی سازکرا، ١٨٠ چالاکی بە ناونیشانی جیاواز ئەنجامدراوە.
لە کۆڕبەندەکەی ئەمساڵدا کە زیاتر لە ٢٠ هەزار بەشدار بوو لە ٨٧ وڵاتی جیاوازەوە بەشداریان کردبوو، هاوکات نوێنەرایەتی ئەرکی دیپلۆماسی ٤٠ وڵاتی ئەرورووپا، ئاسیا و ئەفریقا بەشداریان کرد.
لە نێوان بەشداربووانی کۆڕبەندەکەدا ١٢٠ ڕێککەوتن لە بوارە جیاوازەکانی وەرزش، ڕۆشنبیری، پەروەردە، تەکنەلۆجیای زانیاریی و سیاسەتەکانی کۆچ واژوو کرا.