Yassine Aydi
24 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2020
تەرابڵوس - AA
سەرۆكوەزيرانى ليبيا، فائيز سەڕاج لەلايەن سەركۆمارى فەڕەنسا، ئيمانوێل ماكرۆنەوە بانگێشتكراوه بۆ ئهوهی سەردانى ئهو وڵاته بكات.
بەگوێرەى ئەو راگەيەنراوەى كە لە نووسينگەى راگهیاندنی ئەنجوومەنى وەزيرانى ليبياوە بڵاوكراوەتەوە، باڵيۆزى فەڕەنسا لە تەرابلوس، بێتريس لۆفراپێر، پەيوەندیى تەلەفۆنیى لهگهڵ سهرۆكوهزیرانی ئهنجامداوه و لە ميانى پەيوەندييەكەدا تاوتوێى پێشهاتەكانى ليبيا و پەيوەندییهكانی نێوان هەردوو وڵات كراوە.
هەر لەميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكهدا بێتريس لۆفراپێر، پاڵپشتیى وڵاتەكەى بۆ هەوڵەكانى ئاگربەستى نێوان حكوومەتى ليبيا و ئەنجوومەنى نوێنەران له توبرق كە هاوپەيمانى سياسى هێزەكانى سهربه خەليفە حەفتەرە، راگەياندووه.
لۆفراپێر جگە لەوە بانگێشتنامهی ماكرۆنى ئاراستەى سەڕاج كردووه بۆ ئهوهی سەردانى فەڕەنسا لە نزيكترين كاتدا بكات.