Alaattin Doğru
20 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2021
پاریس- AA
لە وڵاتی مالی له کیشوەری ئەفریقا فڕۆکەیەکی فەڕەنسی کەوتەخوارەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی فەڕەنسا لە جۆری "Mirage 2000C" لە کاتی ئەرکدا بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە ناوچەی مۆپتی لە وڵاتی مالی کەوتووەتە خوارەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە فڕۆکەکە نزیک کاتژمێر ١١:٠٠ کەوتووەتە خوارەوە بەڵام دوو فڕۆکەواهكهی بە پەرەشووت خۆیان هەڵداوەتە خوارەوە و رزگاریان بووە.
هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە یەکە فەڕەنسییەکانی ناوچەکە پاشماوەی فڕۆکەکەیان دۆزیوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.