Sangar Hamad Azeez
20 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2015
هێزەکانی هاوپەیمانان بە رابەرایەتی ئەمریکا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریا ئەنجام دا.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوەكانی نێوخۆیی وەریان گرتووە، شەڕوپێكدادان لە نێوان چەكدارانی داعش و سوپای سووریای ئازاد لە ناوچەكانی نزیك شارۆچكەی عەزیز درێژەی هەیە.
لە لایەكی دیكەشەوە هێزەكانی هاوپەیمانان رایانگەیاند كەوا ئۆپەراسیۆنێكیان بۆسەر داعش ئەنجامداوە.
راگەیەنرا كە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان، گوندەكانی هارجەلی و دەلهی رۆژهەڵاتی شارۆچكەی عەزیزیان بۆردومان كردووە.
هاوكات بەهۆی بۆردومانەكانەوە دووكەڵێكی زۆر ئاسمانی ناوچەكەی تەنیوەتەوە بە جۆرێك كە لە سنوورەكانی توركیاوە دەبینرێت.