ئیسلامئاباد
رووداوەکە لەناوچەی خەیبەر لە باکووری پاکستان روویداوە کاتێ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆردمانی ئامانجێ:ی خۆیان کردووە، موشەکێ بەر مزگەوت و حوجرەیەک کەوتووەو لە ئاکامدا شەش فەقێ گیانیان لەدەستداوەو ھەشتی دیکە بەسەختی برینداربوون.
دوای کوشتنی حەکیموڵا مەحسود سەرۆکی تاڵیبان لە پاکستان لەڕۆژی ١ی مانگی رابردوو، ئەمە یەکەمین ھێرشە کە لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجام دەدرێ لە لاەین سوپای ئەمریکاوە. ھێرشی ئەمجارە بۆ سەر حوجرەی (مەکتەبی دارول علوم ) بووە.
کاربەدەستانی پاکستان ئاکرایانکرد سێ موشەک بەر ئەو حوجرەیە کەوتووەو بەو ھۆیەوە شەش فەقێی حوجرەکە گیانیان لەدەستداوە و ھەشتی دیکە بەخەستی برینداربوون.
سەرتاج عەزیز، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕۆژی چوارشەممە رایگەیاند: ئەمریکا لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانی ئاشتیدا، ھێرشەکانی خۆی لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە رادەگرێ.