پانتا
رووداوەکە لەشاری (زامارا - ویلایەتی بیھاری) روویداوەو ئەو کەسانەی بوون بەژێرەوە بەڕێگاوە بوون بۆ پەرستگایەکی ئایینی.
گەواھیدەرانی رووداوەکە گوتوویانە، ئەو کەسانە بەتەمابوون بچنە (پەرستگای کاتیانی) بەڵام لەوکاتەدا شەمەندۆفێرەکە تێپەڕیوەو ھەموویانی شێلاوە.
لەئاکامی ئەو رووداوە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون.
دوای رووداوەکە، چەند کەسێ ھەڵدەکوتنە سەر شۆفێری شەمەندۆفێرەکەو ئەشکەنجەیەکی زۆری دەدەن و بەشی زۆری شەمەندۆفێرە تێکوپێک دەدەن، بەھۆی کاریگەریی لێدانەکەوە شۆفێرەکە بەپەلە گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.