Emre Karaca,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له بازنه‌ی ڤه‌رمۆنت، بێرنی سانده‌رس كه خۆی كاندید ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ٢٠٢٠ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵببژێردرێت ئه‌وا هه‌موو زانیارییه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه له‌باره‌ی بارسته فڕیووه نهزاندراوهكان.
Fox News بڵاوی كرده‌وه، بێرنی سانده‌رس له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كی پۆدكاست له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیران تا چه‌ند زانیاری هه‌یه له‌باره‌ی بارسته فڕیووه نهزاندراوهكان، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئه‌گه‌ر به سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵببژێردرێت ئه‌وا هه‌موو زانیارییه‌ك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه له‌باره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به بۆشایی ئاسمان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر له میانی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌یه‌كدا به ABCی راگه‌یاندبوو كه زانیاری كورتی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌وانه سه‌ربازییه‌كانه‌وه پێدراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا ژماره‌یه‌ك بارسته‌ی ئاسمانی جوڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕی به بارسته فڕیووه نهزاندراوهكان نییه.