Behlül Çetinkaya,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
ئیسلام ئاباد – AA
كچی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی پاكستان، نه‌واز شه‌ریف، مه‌ریه‌م نه‌واز كه له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی دوێنێ ده‌ستبه‌سه‌ركرا له یه‌كه‌م دانیشتنی دادگادا بڕیاری درا ١٢ رۆژ له زینداندا بهێڵدرێته‌وه.
مه‌ریه‌م نه‌واز كه ئاماده نه‌بوو بچێته دادگا بۆ ئه‌وه‌ی گوته‌ی لێوه‌ربگرێت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كۆمپانیای شه‌كری چاودری، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی لێپرسینه‌وه نیشتیمانی ده‌ستگیركرا ئه‌مڕۆ برایه به‌رده‌م دادوه‌ر.
نه‌واز جێگری سه‌رۆكی گشتی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی پاكستانه.
كچه‌كه‌ی نه‌واز شه‌ریف وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی نه‌دایه‌وه كه ئاراسته‌یان ده‌كرێن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و داهاته‌ی به رێگای نایاسایی خۆی و كه‌سوكاری له كۆمپانیاكه ده‌ستیان كه‌وتووه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانیان بردووه، هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌ره بیانیانه‌شی نه‌گوت كه له تۆماری كۆمپانیاكه‌دا هه‌ن.
ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌دوا كه چۆن چۆنی پشكه‌كانی له كۆمپانیاكه دوو هێنده زیادیان كردووه و هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌ت و پرسیارانه‌یشی نه‌دایه‌وه كه به‌شێوه‌ی نووسراو ئاراسته‌ی كرابوون.