عه‌تمه
له‌نزیك سنووری توركیا و له قه‌زای (عه‌تمه) سه‌ر به‌شاری ئیدیلیب، نزیكه‌ی 22 هه‌زار منداڵ كه به‌هۆی جه‌نگ و نائارامییه‌وه له خێوه‌تدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، نزایان بۆ ئه‌و مندڵانه كرد كه‌به‌هۆی هێرشی چه‌كی كیمیاییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د حه‌لاق یه‌كێك بوو له‌و منداڵانه‌و له مزگه‌وتێكدا له له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانی ده‌ستیان به‌رزكردۆته‌وه بۆ ئاسمان تاكو نزا بۆ هاو ته‌مه‌نه‌كانیان بكه‌ن، حه‌لاق گوتی " لهتهلهڤزیۆنهكانهوه بینیم منداڵه‌كان چۆن گیانیان له‌ده‌ستدابوو، كاره‌ساته‌كه جه‌رگبڕ بوو، خوازیارین چیتر وڵاتانی جیهان بێده‌نگ نه‌بن به‌رامبه‌ر ئه‌و كوشتوبڕه‌ی له سوریا ئه‌نجام ده‌درێ".
ئه‌و منداڵانه ئه‌وه‌یان فه‌رامۆش نه‌كردووه كه كه‌مپه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاریی كه‌می بۆ دابینكراوه وه‌كو ئاو‌و كاره‌با، به‌ڵام كه ده‌بینن هاوته‌مه‌نه‌كانیان له‌سوریا به‌و جۆره ده‌كوژرێن، تۆزێك سه‌بوورییان بۆ دێ.
منداڵه‌كان پێكه‌وه داوایان كرد كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر كوشتنی منداڵانی سوریا بێده‌نگ نه‌بن و هه‌رچی زووتره دوایی بهێنرێ به‌و هه‌لومه‌رجه خراپه‌ی وڵاته‌كه‌یان.