ئەستەنبوڵ
سبەینێ سەعات ٦:٤٥ی ئێوارە، لە شاری مۆناکۆی فەرەنسا تیروپشک بۆ جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدرێ. بەپێی بەرنامەی یەکێتی تۆپی پێی فیفا، ٣٢ یانە بەسەر ھەشت کۆمەڵە دابەش دەبن.
٢٢ لەو یانانە راستەوخۆ بلیتی بەشداریکردنی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستھێناوە، ١٠ یانەیش بەشێوازی پاڵاوتندا تێپەڕیون.
دوای یاریی پاڵاوتنەکانی دوێنێ شەو ژمارەی یانە بەشداربووەکان بووە ٢٧ یانە. پێنج یانەی دیکەش ئەمشەو لە پێنج یاریی جیاجیادا یەکلایی دەبنەوە. یارییەکانیش ئەمانەن: زینیت-پاچۆس فیرێیرا ، میلان-ئایندھۆڤن ، ریال سۆسیداد-لیۆن ، ماریبۆر-ڤیکتۆریا پلزێن ، سەڵتیک-شاختار.
لە تیروپشکەکەدا چوار کاسەی ھەشت یانەیی دادەنرێ و بەجۆرێ یانەکانی ھەمان وڵات ناکەونە بەر یەکتر.
خشتەی ئەو یانانەی بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکەن:
١. بایرن میونیخ - ئەڵمانیا
٢. بەرشەلۆنە – ئیسپانیا
٣. چێڵسی – ئینگلتەرە
٤. ریاڵ مەدرید – ئیسپانیا
٥. مانچستەر یونایتد- ئینگلتەرە
٦. ئارسناڵ – ئینگلتەرە
٧. پۆرتۆ - پورتوگال
٨. بەنفیکا - پورتوگال
٩. ئەتلەتیکۆ مەدرید - ئیسپانیا
١٠. شاختار دۆنێتیسک - ئۆکرانیا
١١. شالکە - ئەڵمانیا
١٢. مارسیلیا - فەرەنسا
١٣. سیسکا مۆسکۆ - روسیا
١٤. پاریس سانجێرمان - فەرەنسا
١٥. یوڤانتوس - ئیتاڵیا
١٦. مانچستەر سیتی - ئینگلتەرە
١٧. ئەجاکس ئەمستەردام - ھۆڵەندا
١٨. بوروسیا دۆرتمۆند - ئەڵمانیا
١٩. بازێل - سویسرا
٢٠. ئۆڵۆمپیاکۆس - یۆنان
٢١. گەڵاتەسەرای - تورکیا
٢٢. بایرلیڤەرکووزین - ئەڵمانیا
٢٣. کۆبنھاگن - دانیمارک
٢٤. ناپۆلی - ئیتاڵیا
٢٥. ئەندەرلەخت - بەلجیکا
٢٦. ستیوا بخارست - رۆمانیا
٢٧. ڤیەننا - نەمسا