Ramal Mahmood
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی قۆڵی ئافرەتانی ئاک پارتی ئەمڕۆ کە رۆژی مافەکانی منداڵانە پەیامی منداڵانی سووریا کە داوای راگرتنی جەنگ دەکەن بۆ وڵاتانی ئەورووپا رەوانە کرد.
لقەکانی ماردین، مەڕەش، ئورفا، عەنتاب، ئادانا، هاتای و کلیسی قۆڵی ئافرەتانی ئاک پارتی، پۆستکارتی منداڵانی ئاوارەی سووریای چاپ کرد و بۆ سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، جان کڵود یونیکەر و جێگرەکانی، بنکەی سەرەکی و لقەکانی ئەمریکای کۆمیسەری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی تورکیا لە وڵاتانی دەرەوە رەوانەی کرد. بەگشتیی ئەو پۆستکارانەی بۆ ٧٥٨ کاربەدەست نارد لە ٢٨ وڵات.
لەسەر پۆستکارتەکان نووسراوە 'من منداڵی سووریم'، تیایاندا هاتووە "لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە وڵاتەکەمان جەنگی ناوخۆ هەڵگیرساوە. گەورەترین قوربانی ئەم جەنگە ئێمەی منداڵین. لە دەسپێکی جەنگەکەوە دەیان هەزار منداڵ لەئاکامی بۆردومانەکان گیانیان لەدەست داوە. ئەگەر ژیان گرنگترین ئەرکی مرۆییە دە وەرن و ببنە دەنگی ئێمە. ئێمە دەمانەوێت بژین. بڵێن با ئەو جەنگە خوێناوییە رابوەستێت".