Zana Natık Kerem
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند كە لە ئاكامی بۆردومانی فڕۆكەكانی جەنگی عێراق لە میحوەری رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵاتی مووسڵ، 125 تیرۆریستی داعش كوژران.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا هاتووە كە لە 24 كاتژمێری رابردوودا، فڕۆكەكانی جەنگی عێراق 22 هێرشی ئاسمانیان لە میحوەرەكانی رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵاتی مووسڵ ئەنجام دا كە بە چڕی رێكخراوی داعشیان لەو میحوەرانەدا بۆردومان كرا و بەهۆیانەوە 47 تیرۆریستی رێكخراوەكە لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی تەلەعفەر و 10ی دیكە لە میحوەری باشووی مووسڵ كە لە ئەستۆی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵدایە كوژراون و چوار شوێنی ئەو تیرۆریستانەیش وێران بوون.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەیش كراوە كە لە میحوەری خازر دوو تیرۆریست كوژراون و ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراویش تێكشكێنراوە.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش روونكراوەتەوە هەر بەھۆی بۆردومانەکان، 12 تیرۆریستی داعش لە گوندی عومەركان باكووری ناحیەی نەمروود و 30ی دیكە لە گوندی خدر ئەلیاس نزیك قەزای تەلەعفەر و 12ی دیكە لە گوندی بشتاڵییە و 12ی دیکەش لە میحوەری رۆژهەڵاتی مووسڵ كوژراون.