Zein Khalil,Ali Semerci
19 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2023
ئیستانبوڵ - AA
میدیای فەرمی ئیسرائیل " KAN"، بڵاویکردەوە کە سوپای وڵاتەکەی ئامادەکارییەکانی تەواو کردووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی بۆ سەر کەرتی غەززە.
بە پێی هەواڵێکی میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژە بەوە کراوە کە ماوەی سێ ڕۆژە تا ئێستا هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان سوپای ئیسرائیل و گرووپە فەڵەستینییەکان ڕووی نەداوە.
هەروەها لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە هەموو پێشهاتەکان بە جووڵە و پێگەی هێزەکانیشەوە دەریدەخەن کە سوپای ئیسرائیل ئامادەکارییەکانی بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە تەواو کردووە و، ئەو ئۆپەراسیۆنە زەمینییەی دەکرێتە سەر غەززە "دوای پاککردنەوەی یەکەکانی جوولەکەنشینەکان لە چەکدارە فەڵەستینییەکان" قۆناغی دووەمی جەنگەکەیە.