Sangar Hamad Azeez
10 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2015
بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە بەرزایەکانی شارۆچکەی بازیدی سەر بە ئاگری مەزاری مێژوویی ئەحمەدی خانی و کۆشکی ئیسحاق پاشا بەتەواوەتی بەرگی سپی پۆشی.
لە دوێنێ وە بافر باڵی بەسەر بەرزایەکانی شارۆچکەکەدا گرتووە بە جۆرێک کە لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٠ سەنتی مەتر بەفر باریوە.
بەهۆی بەفرەوە مەزاری مێژوویی ئەحمەدی خانی و کۆشکی ئیسحاق پاشا کە ٧ کیلۆمەتر لە شارۆچکەکەوە دوورە و ساڵانە بە دەیان هەزار گەشتیار رووی تێدەکەن، بەتەواوەتی کەوتۆتە ژێر بەفرەوە بەشێوەیەک کە بە وێنەی پۆستەر و خەیاڵیەکان دەچیت.