Abdulhameed Husseın Karam
17 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2023
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لە شاری ئەبوزەبی لە گەڵ سەرۆکی ئیمارات، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەھیان کۆبووەوە.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیمارات و ھەرێمی کوردستان کراوە.
راشیگەیاندووە کە لە کۆبووەنەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی ھاریکاری و ھەماھەنگیی نێوان ھەردوولا لە ھەموو بوارەکاندا کرایەوە.
ھەر
بە پێی ئەو راگەیەنراوە لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی ھاوبەش تاوتوێ کران.