Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
مەسعود ئۆزیل جارێکی دیکە گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دواخست.
یاریزانی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعود ئۆزیل، داوای لە دەستەی کارگێڕی یانەکەی کرد بابەتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی بۆ دوای پاڵەوانێتی یۆرۆ ٢٠١٦ دوا بخەن.
مەسعود ئۆزیل کە لە سالی ٢٠١٣ بە بڕی ٤٢ ملیۆن پاوەند لە یانەی ریال مەدریدەوە رووی کردە یانەی تۆپچییەکان و لە ئێستادا دوو ساڵ ماوە بۆ تەواوبوونی بۆندەکەی و بۆ ئەم مەبەستەش دەستەی کارگێڕی یانەکە هەواڵەکانیان چڕ کردووەتەوە بۆ ئەوەی بۆندەکەی نوێ بکەنەوە.
ئۆزیل لەم ساڵدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و توانی ٨ گۆڵ تۆمار بکات و ١٩ گۆڵیش دروست بکات هەر بۆیەش بۆتە جێی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەورووپا.
یانەی ئەرسناڵ بە ئامانجی رازیکردنی ئەو یاریزانە بڕیارە بۆندێکی خەیاڵی بە مووچەی هەفتانە ٢٠٠ هەزار پاوەند پێشکەشی یاریزانەکە بکات بەڵام میدیاکانی بریتانیا باس لەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە بە مەرجی هێنانی چەند ئەستێرەیەک بۆ یانەکە لە هاوینی ئەم ساڵدا بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە و هەر ئەمەش هۆکاری دواخستنی بۆندەکەیەتی.