Sangar Hamad Azeez
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
یانەی رۆمای ئیتاڵیا لەگەڵ کاپتنی یانەکەی فرانسیسکۆ تۆتی تەمەن ٣٩ ساڵ گەشتە رێککەوتن بۆ ئەوەی ساڵێکی دیکە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە.
دوا بەدوای راگەیاندنی درێژکردنەوەی بۆندەکەشی، لە میانی لێدوانێکی بۆ کەناڵی یانەکەی تۆتی گوتی: "بە درێسی یانەکەم ساڵێکی دیکە درێژە بە یاریکردن دەدەم، وابزانم شایەنی ئەوە بووم کە تا کاتی وازهێنانم لە یاری لە یانەکەم بمێنمەوە".
تۆتی کاتێک روونکردنەوەی بۆ میدیاکاران دا، سەرەتا بە گاڵتەوە گوتی: "بۆ سێ ساڵی دیکە بۆندم لەگەڵ یانەکەم نوێ کردەوە".
فرانسیسکۆ تۆتی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا و یانە پایتەختەکە لە ساڵی ١٩٩٢ەوە لە ریزی یانەی رۆما یاری دەکات تاوەک ئێستا زیاد لە ٦٠٠ یاری بۆ یانەکەی ئەنجام داوە.