Zana Natık Kerem
23 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
هەولێر – AA
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی و ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان-یان تاوتوێ کرد.
بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازیی کردووە لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان، عەلی قەرەداغی و شاندێکی هاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان.
راشیگەیاندووە کە لە دیدارەكەدا، بارودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كراوە، هەروەها بیروڕا لەبارەی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ كراوە و لەوبارەیەوە جەختکراوەتەوە لە ڕەتكردنەوەی زمانی هەڕەشە و نكۆڵیكاری و ئەوەش خراوەتەڕوو كە زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگایە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە.
باسی لەوەشکردووە کە لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆکراوە لەبارەی بارودۆخی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان، بار و گوزەران و نیگەرانییەكانی خەڵكی ھەرێم.