Mücahit Aydemir
23 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2022
قودس – AA
بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە نزیک وێستگەیەکی پاس لە قودسی رۆژئاوا، لانیکەم حەوت کەس برینداربوون.
پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لە نزیک وێستگەیەکی پاس لە دەروازەی قودسی رۆژئاوا، تەقینەوەیەک روویداوە و لە ئاکامدا "ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی برینداربوون".
ژمارەیەکی زۆر پۆلیس رەوانەی ناوچەکە کراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
ئەستێرەی سووری داود کە دامەزراوەی فریاگوزاری خێرای ئیسرائیلە ئاماژەی بەوە داوە لە ئاکامی تەقینەوەکەدا، لانیکەم حەوت کەس برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
لەلایەکی دیکەیشەوە دامەزراوەی پەخشی گشتیی ئیسرائیل (KAN) ئاماژەی بەوە داوە کە "ئەگەری ئەوە لە ئارادایە تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێک کە لەنێو جانتایەکدا شاردراوەتەوە، روویدا بێت".