Selma Kasap,Muhammet Ali Kemal
14 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2018
ئەنقەرە - AA
مەشقی هاوبەشی نێوان سەربازانی سوپای تورکیا و سوپای ئەمریکا لەپێناو ئەنجامدانی دەورییەی هاوبەش کە پلانی بۆ دانراوە لە قۆناغی داهاتوودا لە منبج ئەنجام بدرێت، درێژەی هەیە.
لە هەژماری سوپای تورکیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ژمارەیەک وێنەی مەشقی هاوبەشی نێوان سەربازانی سوپای تورکیا و سوپای ئەمریکا لەپێناو ئەنجامدانی دەورییەی هاوبەش کە پلانی بۆ دانراوە لە قۆناغی داهاتوودا لە منبج ئەنجام بدرێت، بڵاوکراوەتەوە.
لە وێنەکاندا سەربازە تورک و ئەمریکییەکان لە کاتی مەشقی هاوبەشدا دەبینرێن.