قودوس
له‌باره‌ی ئه‌م ڕووداوه ناتانیاهو له نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ڕایگه‌یاند: "نابێت هیچ كه‌سێك له سه‌روویی یاساوه به دوای ماف و دادوه‌ری بگه‌رێت ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه ئیسرائیل وڵاتێكه خاوه‌نی یاسا و ده‌ستووری خۆیه‌تی هه‌موو كه‌سێك پێویسته ڕێز له یاسا بگرێت."
لە لایەكی دیكەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك ڤاڵته‌ر شتیانمایهر بە رۆژنامەی بیلدی ئەڵمانی گوت كە داوای له هه‌ردوو لا كرد به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان خۆڕاگر بن و به دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه نه‌گه‌رێن.
شتیانمایهر ئیدانه‌ی ڕفاندن و كوشتنی 3 یههودیهكهی كرد و بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانبارانيش داوای هه‌ماهه‌نگی له نێوان ئیسرائیڵ و فه‌ڵه‌ستین كرد.
شتیانمایهر له‌م قۆناغه هه‌ستیاره دا هیوای خواست هه‌ردوو لا ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه‌كان بدۆزنه‌وه و ڕاشیگه‌یاند: "ئازایه‌تی" و "هێز" دوو بنه‌مای سه‌ره‌كین كه بوونی هه‌یه له ئیسرائیڵ بۆ ئه‌وه‌ی خۆڕاگر بێت.