دیمه‌شق
بەرپرسێکی لیوای ردوان كە لە دیمەشق لە دژ رژیمی بەعس جەنگ دەكات له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ڕایگه‌یاند، داعش له‌و ناوچانه‌ی کە لە عێراق كۆنترۆڵی كردووه، ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كی قورس و موشه‌كی سكود دا.
ئەبو عوبه‌یده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه داعش له به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاوی ئه‌مریكادا ده‌ستی كردووه به گواستۆنهوهی ئه‌و چه‌كانه بۆ شاری ڕه‌قای سوریا كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزهكانیدایه. بۆ ئه‌وه‌شی بتوانێت ئه‌و چه‌كانه ئاسانتر بگوازێته‌وه، ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر ده‌روازه‌ی سنوری شارۆچكه‌ی ئه‌بو كه‌مال ی سه‌ر به شاری دهیرزوری نزیك سنوری عێراق.
ئه‌بو عوبه‌یده ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی داعش مووشه‌كه سكودهكانی سه‌رده‌می سه‌دام حسینی هێناوه‌ته شاره‌كه، نمایشی سه‌ربازیشی ئه‌نجام داوه. هه‌روه‌ها داعش ئاگاداره له‌وه‌ی رژێمی سوریا له شاری ڕه‌قا هێرشی ناكاتە سه‌ر، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی چه‌كه‌كانی له‌و شاره‌دا عه‌مبار بكات. به كۆنترۆڵكردنی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان سوریا و عێراق، كارئاسانی كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی.
ئه‌بو عوبه‌یده زیاتر گوتی: "داعش له عێراق شانبه‌شانی حزبی به‌عس و هۆزه‌كان دژی حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی ده‌جه‌نگێت، بۆیه به‌عسییه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر داعش هه‌یه .بەڵام لە سوریا داعش شانبه‌شانی رژێم ده‌جه‌نگێت. ئه‌وه‌ی داعشی له عێراق دروست كرد هه‌واڵگیری سوریا بوو."