Muhammet Nazım Taşcı
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو ئاماژهی بهوه كرد پشتیوانی لە بڕیاری ئەمریکا دەکەن بۆ گەمارۆی دەریایی بۆ سەر هەموو ئەو کەشتیانەی دەچنە بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دهردهچن.
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، ناتانیاهو باسی لە كۆبوونهوهكانی نێوان ئەمریکا و ئێران له پاکستان كرد بۆ ئاگربەستی هەمیشەیی.
ناتانیاهو ئاماژهی بهوه كرد هەردهم لەگەڵ ئەمریکا لە هەماهەنگییدان و، گوتی: "دوێنێ لەگەڵ جێگری سەرۆکی (ئەمریکا)، جهی دی ڤانس گفتوگۆم كرد. ئەو بە ڕوونی ئاماژەی بەوە کرد بابەتی سەرەکی (لە گفتوگۆکاندا) دەرهێنانی تەواوی کەرەستە پیتێنراوەکان (یۆرانیۆم) و گەرەنتی کردنی ئەنجامنەدانەوەی پیتاندنە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ناتانیاهو، ئهوهیشی خستهڕوو کە پشتیوانی لە بڕیاری ئەمریکا دەکەن بۆ گەمارۆی دەریایی سەر هەموو ئەو کەشتیانەی دەچنە بەندەرەکانی ئێران یان لێیان دهردهچن.