Hamdi Yıldız
10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2021
بەغدا - AA
نوێنەری ناتۆ لە عێراق، فریق روکن پیری ئۆلسن رایگەیاند کە هێزەکانی سەربە ناتۆ بەردەوام دەبن لە مەشق و راهێنان و راوێژ بە سوپای عێراق، بەڵام رۆڵی هێزەکانی ئەمریکا ناگێڕن.
فریق روکن پیری ئۆلسن لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئاسمانیی ئاسیا گوتی: ''هێزەکانمان لە عێراق لە ٣٠٠ سەرباز زیاترە، جگە لە جەنگ ئەرکێکمان هەیە''.
نوێنەری ناتۆ لە عێراق، فریق روکن پیری ئۆلسن باسی لەوە کرد کە لەو کۆبوونەوانەی کە لە مانگەکانی داهاتوودا ئەنجامی دەدەن ئەو دامەزراوانە دیاریی دەکەن کە مەشق و راهێنان و کاری راوێژیان پێ دەکەن.
فریق روکن پیری ئۆلسن باسی لەوەیشکرد کە راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، قاسم عەعرەجی داواکاری فەرمی پێشکەش کردووە بۆ زیادکردنی ژمارەی سەربازانی ناتۆ لە وڵاتەکەیدا و گوتی: ''بەدڵنیایییەوە ناتۆ لە عێراق رۆڵی ئەمریکا ناگێڕێت''.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لە ١٨ی شوباتدا رایگەیاندبوو: ''بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هێزەکانی عێراق لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر وبەرگرتن لە گەڕانەوەی داعش، بڕیارمانداوە ئەرکی ناتۆ لە عێراق فراوان بکەین. ژمارەی کارمەندانمان لە ٥٠٠ەوە دەگەیەنینە چوار هەزار. چالاکی مەشقەکانمان زیاتر لەگەڵ دامەزراوەکانی عێراق و لە ناوچەکانی دەرەوەی بەغدا دەبێت''.