پاریس
وه‌زاره‌تی به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد كه نزیكه‌ی 10 تەن هاوكاری مرۆیی كه پێكهاتووه له چادر، به‌تانی، كه‌لوپه‌لی پاككه‌ره‌وه بۆ هه‌ولێر ناردووە.
ئه‌مڕۆ هاوكارییه مرۆییه‌كان به فڕۆكه‌یه‌ك گهیهندرایە هه‌ولێر و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، نزیكه‌ی 150 ئاواره‌ی مه‌سیحی و ئێزیدی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگرت و به‌ره‌و پاریس به‌ڕێكه‌وت و له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لاورێنت فابیۆسەوە پێشوازیی له ئاواره‌كان كرا.
له‌گه‌ڵ هاوكارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، فه‌ڕه‌نسا تا ئێستا ٧٠ تەن هاوکاری بە چوار فڕۆكه بۆ عێراق ناردووه.
پێشتر فەڕەنسا له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش هاوكاری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به پێشمه‌رگه داوە و ئاشكرایكردبوو كه مه‌شق و راهێنان به‌و هێزانه ده‌كا.
هەروەها ماوه‌ی دوو رۆژه فه‌ڕه‌نسا ئۆپه‌ڕاسیۆنی ئاسمانیی به‌رامبه‌ر به داعش ئه‌نجام ده‌دا.