نیویۆرك
دوای ئەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش، لە سەر ئینتەرنێتەوە بانگھێشتی ھێرشی تیرۆریستی لە نیویۆرك كرد، لە گۆرەپانی تایمز و خاڵە گرنگەكانی شارەكەدا رێوشوێنی ئەمنی زیادكرا.
راگەیاندراوی داعش بۆ ئەنجامدانی كاری تیرۆریستی بە تەقەمەنیی دەستكرد لە نیویۆرك، ھێزە ئەمنییەكانی نیویۆركی خستە ئامادەباشییەوە. پۆلیس لە خاڵە گرنگەكان بە تایبەت شوێنە گەشتیارییەكان و ناوەندە گشتییەكان، بە كارمەند و سەگی پەروەردەكراو و ئامێری وشیاركەر رێوشوێنی توندی ئەمنییان گرتەبەر.
لێپرسراوی راگەیاندنی پۆلیسی نیویۆرك جۆسێف فۆكس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وێرای پشتراستكردنەوەی ئامادەباشی هێزەكانیان، باسی لە كار و ھەوڵەكانی پۆلیس لە دەوروبەری گۆڕەپانی تایمز و ناوەندە گشتییەگان كرد.
سەگی K-9 كە باجی پۆلیسیان پێوەبوو، لە ناو شەمەندەفەرەكان و زبڵدانەكان بە دوای تەقینەوەكان دەگەڕان. ھەروەھا لە بەردەم چوونە ژوورەوەی وێستگەكانی هاتوچۆ ئامێری پشكنین دانرابوو.