به‌رلین
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌میری قه‌ته‌ر و سه‌رۆكۆماری ئه‌ڵمانیا یواكیم كاوك دوور له چاوی كامێرا‌كان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان، گاوك له‌باره‌ی پاڵپشتی قه‌ته‌ر بۆ رێكخراوی داعش پرسیاری له شێخ ته‌میم كردووه و ئه‌ویش ئەو ده‌نگۆیانەی بە "دوور له راستییەوە" لەقەڵمداوە.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، شێخ ته‌میم به‌ره‌و سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران به‌ڕێكه‌وت و له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجیلا مێركڵ به شێوه‌یه‌كی داخراو كۆبووه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه، هه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان رێكخست.
مێركڵ بە رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند، چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌میری قه‌ته‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و تاوتوێكردنی دواین ره‌وشی ناوچه‌كه بووه.
مێركڵ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌ڵمانیا و قه‌ته‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی كۆنیان هه‌یه، به‌و مانایه‌ش كۆمپانیایه‌كی زۆری ئه‌ڵمانیا خه‌ریكی وه‌به‌رهێنانن له وڵاتی قه‌ته‌ر و به پێچه‌وانه‌وش.
روونیشیكرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بابه‌تی رێكخراوی داعشیان تاوتوێكردووه و به‌و مه‌به‌سته‌ش هاودیدی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه دووپاتكردووەته‌وه.
مێركڵ رایگه‌یاند كه خۆشحاڵن به‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پارچه‌یه‌كه له كوالیسیۆنهكهی ئه‌مریكا دژی رێكخراوی داعش، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش رۆلێكی کارا ده‌بینێ.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان له‌باره‌ی ده‌نگۆی پاڵپشتی قه‌ته‌ر له رێكخراوی داعش، مێركڵ گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌میری قه‌ته‌ر به شێوه‌یه‌كی جدی روونیكردووەته‌وه كه چۆن رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دیكه و ئه‌ڵمانیا ده‌كا، به هه‌مان شێوه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایشی قه‌ته‌ر، به‌مه‌ش قه‌ته‌ر به‌شێكه له كوالیسیۆنهكه."
هاوكات شێخ ته‌میم رایگه‌یاند كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مێركڵ تاوتوێی ره‌وشی ناوچه‌كه، به تایبه‌تی ئاڵۆزییه‌كانی عێراق و سوریا و لیبیا كراوه.