Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
نیویۆرک - AA
ئەنجامدانی هێرش بە چەکی کیماوی لە شارەدێی خان شەیخونی سەربە پارێزگای ئیدلب باکووری سووریا لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە لە گۆڕەپانی تایمز لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا ئیدانە کرا.
دوای ئەوەی رووسیا رێگەی گرت لە لێپرسینەوە لە رژێمی بەشار ئەسەد لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشیەوە ژمارەیەک رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنی ئۆپۆزسیۆنی سووری بڕیاریان دا گردبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدەن بە مەبەستی ئیدانەکردنی رژێمی بەشار ئەسەد.
خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تامیز گردبوونەوە و دروشمی "هەناسە وەرناگرین" کە هێمای هۆشداری چەکی کیمیاوییە بەرزکردبووەوە.
خۆپیشاندەران کە داوای ئازادییان دەکرد بۆ سووریا، بەمەبەستی راکێشانی سەرنجی رای گشتی لەبارەی قوربانیانی هێرشەکە تەرمی دەستکردی کفنکراویان لە گۆڕەپانەکە دانا.
ئەو راگەیەنراوەی خۆپیشاندەران بڵاویان دەکردەوە ئاماژەی بەوە دابوو کە رووسیا و ئێرانیش بەشدارن لەو کۆمەڵکوژییەی ماوەی شەش ساڵە رژێمی ئەسەد دەرهەق بە هاووڵاتییانی سڤیل ئەنجامی دەدات. داوایشیان لە رژێم و رووسیا کردووە چی زووە هێرشەکانیان رابگرن و داوایشیان لە ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی خۆرئاوا کردووە کە دەرگا بە رووی پەنابەرانی سووریادا بکەنەوە. داواشیان کردووە بەهۆی ئەنجامدانی تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەشار ئەسەد دادگایی بکرێت.