Dildar Baykan Atalay
20 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2021
نیویۆرک - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە شاری نیویۆرک سەردانی بینای "ماڵی تورک"ی کرد
رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لەئێستادا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی خولی حەفتا و شەشەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرکە، سەردانی بینای "ماڵی تورک"ی کرد کە دەکەوێتە بەرامبەر بینای بارەگای گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.
بەپێی بەرنامەی کارەکان بڕیار وایە ئەمڕۆ، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا ئەو بینایە بکاتەوە.