Hemın Othman Mohammed
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
له‌یادی 13مین ساڵه‌ی جه‌نگی عێراق، له شاری نیویۆركی ئه‌مریكا خۆپیشاندان ساز كرا.
خۆپیشاندانه‌كه له به‌رده‌م كتێبخانه‌ی گه‌لی نیویۆرك ده‌ستی پێ كرد و ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپی نه‌یارانی جه‌نگ به‌شداریان كرد. خۆپیشانده‌ران كه به جلوبه‌رگ و ئه‌و درووشمانه‌ی به‌رزیان كردبۆوه ببوونه جێی سه‌رنج، داوایان له حكوومه‌تی ئه‌مریكا كرد كۆتایی به جه‌نگه بێ كۆتاییه‌كان بهێنێت.
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا باس له‌وه كراوە كه ئه‌مریكا له 63 وڵاتی جیهاندا 761 بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌یه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران راگه‌یه‌ندراوێکیان به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه دابه‌ش كرد كه به‌و رێگایه‌دا تێده‌په‌رین. له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه جه‌نگی عێراق درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ئه‌و جه‌نگه‌وه كوژراون ژماره‌یان گه‌یشتۆته ملیۆنێك و 300 هه‌زار كه‌س هه‌روه‌ها 800 هه‌زار منداڵی عێراقی لانیكه‌م باوك یان دایكی له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه جه‌نگه‌كه زیاتر له سێ تریلیۆن و 700 ملیار دۆلاری له ئابووریی ئه‌مریكا بۆ خه‌رج كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژێرخان و ئابووریی عێراقی له‌ناو بردووه، هه‌روه‌ها هاتووه کە "بیر له‌وه بكه‌نه‌وه سوپایه‌كی بیانی هاتۆته ئه‌مریكا، سهرۆكهكهتانی كوشتووه، ملیۆنان خێزان، ماڵ، كه‌شتی، مۆزه‌خانه، دین و كولتوورتانی له‌ناو بردووه، وه‌ك هۆكارێكیش بڵێت 'هاتووم یارمه‌تیتان بده‌م'. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه له پاڵ ئه‌و عێراقیانه‌دا بین كه به‌هه‌ڵه كوشتومانن".
خۆپیشاندانه‌كه، به رێپێوانی خۆپیشانده‌ران هەتا به‌رده‌م مه‌یدانی تایمز كۆتایی پێهات.