Hemın Othman Mohammed
20 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
له شاری مه‌زارشه‌ریفی باكووری ئه‌فغانستان، ئاهه‌نگی جه‌ژنی نه‌ورۆز کرایەوە كه به یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار ئه‌ژمار ده‌كرێت.
جه‌ژنی نه‌ورۆزی نێوده‌وڵه‌تی و فیستیڤاڵی گوڵی سوور، له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی شین رێكخرا كه ده‌كه‌وێته نزیك مه‌زاری حه‌زره‌تی عه‌لی له مه‌زارشه‌ریف و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا، پارێزگاری به‌لخ عه‌تا محه‌مه‌د نوور، په‌رله‌مانتاران و ژماره‌یه‌كی زۆر میوانانی وڵاتانی توركمانستان، ئۆزبه‌كستان، توركیا، هیندستان و ئێران و هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌فغان به‌شدارییان تێدا كرد.
پارێزگاری به‌لخ نوور، له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كه‌یدا هیوای خواست به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه تایبه‌ته‌وه، ئاشتی له ئه‌فغانستان سەقامگیر ببێت.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكاری ئه‌فغانستان دکتۆر عه‌بدوڵڵا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه نه‌ورۆز، رۆژی یه‌كێتی و پێكه‌وه ژیانه.
عه‌بدوڵڵا، باسی له‌وه كرد كه ساڵی رابردوو بۆ هێزی تەناهیی ئه‌فغانستان به سه‌ختی تێپه‌ڕیوه و گوتی: "هیواخوازین ئه‌مساڵ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی روو له ئه‌فغانستان بكات".
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كان، دره‌ختێك كه ده‌سته‌سڕی ره‌نگاوڕه‌نگی پێوه هه‌ڵواسرابوو له گۆڕه‌پانی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا دانرا.
هەموو ساڵێک و هەروەها ئەمساڵیش له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان، جه‌ژنی نه‌ورۆز به چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر یاد ده‌كرێته‌وه.