نیویۆرک
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆکردن لەبارهی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا لە ئۆکراینا و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆببێتەوە.
كۆبوونهوهكه سەعات ١٠ بە کاتی نیویۆرک دهست پێدهكات و سەرەتا باس لە خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی مالیزیا لە ئۆکراینا دەکا و کۆمسیۆنێکی نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لهمباروه دادەمەزرێنێ.
چاوەڕوان دەکرێ کە سهعات سێی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ به كاتی نیویۆرك ئەنجومەنی ئاسایش بۆ گفتوگۆکردن لەبارهی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر شاری غەززەی فهلهستینی کۆببێتەوە و پێشبینی دهكرێت بە ھۆی سیاسەتی ئەمریکا لە بەرامبەر ئیسرائیل، ھیچ بڕیارێکی گرنگ لەو کۆبوونەوەیەدا لە دژی ئیسرائیل دەرنەکرێ.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بان کی موون دوێنێ لە لێدوانێکدا باسی ئەو دوو پرسەی کردبوو و لە بارەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی مالیزیایی لە ئۆکراینا ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێویستە کۆمسیۆنێکی نێودەوڵەت بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی شەفاف لەو بارەوە دابمەزرێ.
بان کی موون ههروهها باسی ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیلی بۆ سەر شاری غەززە کرد و ئاماژەی بەوهدا كه داوا لە ئیسرائیل دەکات کوشتنی خەڵکی مەدەنی رابگرێ و لەوە زیاتر خەڵکی مەدەنی نەکوژێ و ئەو پرسە بهرێگهی سهربازی چارەسەر ناكرێت.