Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە میانی پاڵەوانیەتی فۆرمولا وەن بۆ ساڵی ٢٠١٧ و لە هەژدەهەمین رکابەرییەکاندا کە لە گراند پریکسی مەکسیک بەڕێوەدەچێت، لویس هامڵتۆنی بەریتانی لە هەڵبژاردەی مارسیدس، بەدەستهێنانی نازناوەکەی بەر لە دوو رووبەڕووبوونەوەی کۆتایی، مسۆگەر کرد.
هەژدەهەمین رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن، لە هێرمانۆس رۆدریگێز لە مەکسیکی پایتەخت کە رووبەرەکەی چوار هەزار و ٣٠٤ مەترە، بە ئەنجامدانی ٧١ جار سووڕانەوە، بەڕێوەچوو.
ڤێرستاپن بە بڕینی ماوەکە بە 1:36.26.552 خولەک، بۆ دووەم جار لەم وەرزەدا و بۆ سێیەم جار لە میانی ژیانی وەرزشیدا، گەیشتە رکابەریی کۆتایی.
بۆتاس کە 19.6 چرکە لەدوای ڤێرستاپنەوە بووە دووەم و رایکۆنن لەبەر ئەوەی ٥٤ چرکە لەدوای پێشەنگەوە بوو، پلەی سێیەمی وەرگرت.
بەو شێوەیەش هامڵتۆن خاڵەکانی بۆ ٣٣٣ خاڵ بەرزکردەوە و بە جیاوازیی ٥٦ خاڵ لەگەڵ ڤێتێڵدا کە رکابەرییەکەی لە پلەی چوارەمدا تەواو کرد، بەر لە ئەنجامدانی دوایین دوو رکابەریی پاڵەوانیەتەکەی مسۆگەر کرد.
نۆزدەهەمین رکابەرییەکانی ئەم وەرزەی فۆرمولا وەن رۆژی ١٢ی تشرینی دووەم لە گراند پریکسی بەڕازیل دەستپێدەکات.
هامڵتۆن کە دوای ٢٠٠٨، ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بووە خاوەنی چوارەمین نازناوی پاڵەوانیەتی، لەدوای هەریەک لە مایکڵ شوماخەر، خوان مانوێل فانگیۆ، ئالاین پرۆست و سیباستیان ڤێتێل بووە پێنجەم کەس کە ئەو ژمارەیە لە پاڵەوانیەتی بەدەستهێناوە.