Tevfik Durul,Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
پەکین - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو لەچوارچێوەی روانگەی بوونە یەکێک لە کاریگەرترین ئاژانسەکانی هەواڵ لەسەر ئاستی جیهان، لە رێورەسمێکدا ئۆفیسی خۆی لە پەکینی پایتەختی چین کردەوە.
لە رێورەسمی کردنەوەی ئۆفیسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە پەکین، هەریەک لە جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس، مستەفا ئۆزکایا و ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبردن، محەمەد ساڵح دەمیرکان و عەلی تورکەر پیرتینی و بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنە نێودەوڵەتییەکان، ئوراڵ یەشیل و باڵیۆزی تورکیا لە پەکین، تیۆمان ئویکور و بەرێوەبەری هەواڵە نێودەوڵەتییەکان لە ئاژانسی شینخوا، یەن ڤنبین و ژمارەیەک لە رۆژنامەوانان و نوێنەری دامەزراوە بیانییەکان ئامادەبوون.
لە رێورەسمەکەدا جێگری بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مستەفا ئۆزکایا گوتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: ''لە رێگەی کردنەوەی ئۆفیسی پەکینەوە، ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێک لە گرنگترین ستووکانی پێکهاتەی ئاژانسەکەمان لە ناوچەی ئاسیا-زەریای هێمن، دانا''.
مستەفا ئۆزکایا باسی لە گرنگی بوونە سەرچاوەیەکی بێلایەنی هەواڵ لە چین کە خاوەنی دووەم گەورەترین ئابووری جیهان و ئەکتەرێکی سیاسی بەهێزە، کرد.