Betül Yürük,Muhammet Ali Kemal
15 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
نیویۆرك - AA
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت سعوودیه له هه‌شت ویلایه‌تی ئه‌مریكا و له كه‌نه‌داش، ١٧ هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌ی كه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، دوای ئه‌وه‌ی كهفالهتهكانی بۆ داون و له گرتووخانه ئازادیكردوون، به‌ر له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دادگاییكردنیان ده‌ستپێبكات هاوكارییكردوون به پاسپۆرتی ساخته ئه‌مریكا جێبهێڵن.
له هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێندا هاتووه، له ویلایه‌تی ئۆریگن خوێندكارێكی سعوودیی به‌هۆی خێرایی له راده‌به‌ده‌ره‌وه بووه‌ته هۆكاری رووداوێكی هاتوچۆ كه تێیدا هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ گیانی له‌ده‌ستداوه.
داوا ده‌كرا ئه‌و خوێندكاره سعوودیه به تاوانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست سزای زیندانیی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلاری وه‌ك كه‌فاله‌ت بۆ ده‌درێت، ئه‌و كه‌سه به دوو هه‌فته به‌رله‌وه‌ی بچێته‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر به‌مه‌به‌ستی دادگاییكردن، دیارنامێنێت.
له هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا باوه‌ڕیان وایه ئه‌و هاووڵاتییه سعوودییه به هاوكاریی باڵیۆزخانه یان كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی، پاسپۆرتێكی ساخته‌ی وه‌رگرتووه و به فڕۆكه‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریكای جێهێشتووه. سعوودیه له ئه‌مریكا و له كه‌نه‌داش ١٧ هاووڵاتیی وڵاته‌كه‌ی كه به هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆره‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه، له‌رێگه‌ی دانی كهفالهتهكانیانهوه له گرتووخانه ده‌ریهێناون و به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به دادگاییكردنیان بكرێت هاوكاریكردوون به پاسپۆرتی ساخته ئه‌مریكا جێبهێڵن.
ئاماژه بهوهشدهكرێت ئه‌و هاووڵاتییه سعوودییانه‌ی كه باوه‌ڕ وایه به هاوكاریی وڵاته‌كه‌یان ئه‌مریكایان جێهێشتبێت، تاوانه‌كانی رووداوی هاتوچۆ، ده‌ستدرێژیی سێكسیی، گێچه‌ڵی سێكسیی و پۆرنی منداڵانیان ئه‌نجامداوه.