Mehmet Şah Yılmaz,Muhammet İkbal Arslan
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
نیكۆسیا - AA
دواى ئەوەى هيچ كانديدێك لە هەڵبژاردنەكانى سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، نه‌یتوانی سەدا ٥٠ى دەنگەكان به‌ده‌ستبهێنێت، هەڵبژاردنەكان چووە گەڕى دووەم.
بە گوێرەى ئەو داتا نافەرمييانەى كە لە لايەن كۆميسيۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان لە رێگەى تەلەفزيۆنى بايراك كه ناوه‌نده‌كه‌ی له كۆماری قوبرسی توركی باكووره، بڵاوكراوەتەوە، له‌میانی جیاكردنه‌وه و ژماردنى ده‌نگه‌كان كە لە دواى كۆتاييهاتنى پرۆسەى دەنگدان لە كاتژمێر ١٨:٠٠ دەستيپێكردووە، سەدا ٩٨،٦٤ى سندوقەكان كراونەتەوە.
بە هۆى ئەوەى هيچ یه‌كێك لە كانديدەكان سەدا ٥٠ى دەنگەكانيان بەدەستنەهێناوە، هەريەك لە ئەرسين تاتار كە سەدا ٣٢،٤٥ى دەنگەكانى بردووه‌ته‌وه و مستەفا ئاكنجى كە سەدا ٢٩،٧٦ى دەنگەكانى كۆكردووەتەوە، بۆ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان ماونه‌ته‌وه كه بڕیاره ١٨ى ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
لە هەڵبژاردنەكانى سه‌رۆكایه‌تی كۆماری قوبرسی توركی باكووردا، ١١ كانديد كێبڕكێیان ده‌كرد، كە حەوتيان سەربەخۆ بوون و كۆى گشتى ١٩٨ هەزار و ٨٦٧ هاووڵاتى تۆماركراو دەنگەكانيان خستە نێو ٧٣٨ سندوقەوە.
هاوكات هەڵبژاردنەكانى ئەمڕۆى قوبرسی توركی باكوور، وەكو زۆرترين كانديد كە كێبڕكێيان كردووە، چووە مێژووەوە.
خەڵكى قوبرسی توركی باكوور، لە ساڵى ١٩٧٤وە بۆ جارى دەيەم چوونە سەر سندوقەكانى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەركۆمار.