Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
له‌نده‌ن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، جێرمی هه‌نت رایگەیاند کە رووسیا له میانی ١٨ مانگی رابردوودا، چالاكی سایبه‌ری بۆسه‌ر ١٦ وڵاتی ئەندام له ناتۆ ئه‌نجامداوه.
له میانی كۆنفرانسی پابه‌ندبوونی ناتۆ بۆ به‌رگریی ئه‌لیكترۆنی له له‌نده‌ن جێرمی هه‌نت تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خسته پاڵ هه‌واڵگری رووسیا كه ژێرخانی هه‌ستیاری نیشتمانی ژماره‌یه‌ك وڵات ده‌كاته ئامانج و گوتی: "به‌و هه‌ڵمه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه هاوكات هه‌وڵ ده‌دات زیان به تۆڕه‌كانی حكوومه‌تی ناوه‌ندیش ده‌گه‌یه‌نێت. ده‌توانم بڵێم کە له میانی ١٨ مانگی رابردوودا چالاكی سایبه‌ری بۆسه‌ر ١٦ وڵاتی ئەندام له ناتۆ ته‌نانه‌ت بۆسه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری وڵات كه له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدان، ئه‌نجامداوه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رووسیا له رێگای هێرشی سایبه‌رییه‌وه ویستوویه‌تی كاریگه‌ری بكاته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئۆكراینا و ئه‌مریكا و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بگۆڕێت، ئه‌مه‌ش نایاساییه و بهرپهرچدانهوهیشی ره‌وایه.