Muhammet Nusret Altun,Abdullah Shukur
23 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
نیودەلھی - AA
پارتهكهی سهرۆكوهزیرانی هیندستان (بەهاراتیا جاناتا)، ناریندرا مۆدی سهركهوتنی له ههڵبژاردنه گشتییەکان بهدهستهێنا.
بەپێی ئەو ئەنجامە بەرایییانەی کە لە لایەن کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنی ھیندستان بڵاوکراوەتەوە، پارتی گەلی ھیندستان (بەهاراتیا جاناتا) کە پارتەکەی سەرۆکوەزیران ناریندرا مۆدی-یه لە کۆی ٥٤٢ کورسی ٢٩٩ کورسی مسۆگەرکردووە و بەوەیش کورسی پێویستی بۆ پێکھێنانی حکوومەت بەدەستھێناوە.
لە دوای ھەڵبژاردنەکان سهرۆكوهزیرانی هیندستان ناریندرا مۆدی لەبارەی ئەنجامەکانەوە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند کە ئەوان وەک وڵات پێکەوە بەھێزبوون و ئاسوودەیان بەدەستھێناوە و گوتی: "ھیندستان دووبارە سەرکەوت".
چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ تەواوی ئەنجامەکان رابگەیەندرێت.
لە ھیندستان ھەڵبژاردنە گشتییەکان بە حەوت ھەنگاو ئەنجامدرا و تیادا ٩٠٠ ملیۆن کەس دەنگیان دا.