Ramal Abdullah Mahmood
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2017
لاهای – AA
"راپۆرتی جیاکاری بەرامبەر موسڵمانان" کە لەسەر داوای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆڵەندا لەلایەن کۆمپانیایەکی تایبەتمەند ئامادەکراوە، پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا.
راپۆرتەکە لەلایەن وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆڵەندا، لودافایک ئەشەر پێشکەشی پەرلەمانی کراوە. لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە لە سەدا ٣٠ کوڕان و لە سەدا ١٥ی کچانی تەمەن ١٢-٢٣ ساڵ تێڕوانینیان نەرێنییە بەرامبەر موسڵمانان.
راپۆرتەکە سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە ئەو کەسانەی کە لەگەڵ خەڵکی مسوڵمان یەکترناناسن تێڕوانینیان نەرێنیترە بە بەراورد لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵ خەڵکی مسوڵمان یەکتردەناسن و تێکەڵاون.
هەروەها لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە ئەو هەواڵانەی لە میدیاکان بڵاودەکرێنەوە لە ئەمڕۆوە کاریگەری بەرچاویان دەبێت لە تێڕوانینی نەرێنی گەنجان بەرامبەر مسوڵمانان.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هۆڵەندا، لودافایک ئەشەر لە نووسراوێکدا کە لەگەڵ راپۆرتەکەدا پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە "مەترسیدارن".
ئەشەر لە نووسراوەکەیدا بەپێویستی دەزانێت هەرگیز جیاکاری بەرامبەر موسڵمانان نەبێتە دیاردە، نووسیوویەتی: "لەبەرئەمە پێویستە پەیوەندی زیاتر لەنێوان کۆمەڵگاکاندا هەبێت. ئەوەی لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکە دەرکەوت و هیوای بە من بەخشی ئەوەیە کە پەیوەندی نێوان کۆمەڵگاکان ئامرازێکی گرنگە بۆ پێشگرتن لە جیاکاری و تێڕوانینی نەرێنی".