Mohammed Baqi Hussein
01 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
نیویۆرك - AA
کەسێک کە پێشتر پزیشك بووە له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری نیویۆركی ئه‌مریكا ده‌ستڕێژی گولـله‌ی له ده‌وروبه‌ری كرد و له‌ئه‌نجامدا به خۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و شه‌شی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی نیویۆرك، بیڵ دی بلاسیۆ له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌وانان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی برۆنكس لوبنان رایگه‌یاند، په‌لاماره‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كه‌وه بووه و په‌یوه‌ندیی به تیرۆره‌وه نییه.
بلاسیۆ هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كه تیرۆریستی نییه، له تراژیدیای رووداوه‌كه كه‌مناكاته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پزیشكه برینداره‌كان ململانێ له‌گه‌ڵ مه‌رگدا ده‌كه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی نیویۆرك جه‌یمس ئۆنێل لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، په‌لامارده‌ره‌كه كۆنه پزیشكێك بووه و له نهۆمی 16 و 17دا ته‌قه‌ی له پزیشكه‌كانی دیكه كردووه و دواتریش خۆی كوشتووه.
ئۆنێل رایگه‌یاندووه كه خانمه پزیشكێك له شوێنی په‌لاماره‌كه‌دا گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیكه‌ش بریندارن كه پێنجیان برینه‌كانیان سه‌خته.
ناوبراو ئاشكرای كردووه كه په‌لامارده‌ره‌كه به‌رله‌وه‌ی خۆی بكوژێت هه‌وڵیداوه ئاگر له‌خۆی به‌ربدات و به‌و هۆیه‌وه سیستەمی ئاگركوژێنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كه‌وتووه‌ته كار.
ئۆنێل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێشتا ناسنامه‌ی په‌لامارده‌ره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌پێی مێدیا خۆجێیه‌كان په‌لامارده‌ره‌كه هێنری بێلۆ بووه کە پێشتر پزیشك بووە.
هێشتا له‌باره‌ی هۆكاری په‌لاماره‌كه و ناسنامه‌ی قوربانییه‌كانه‌وه روونكردنه‌وه نه‌دراوه.