Dildar Baykan,Ramal Abdullah Mahmood
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
نیویۆرك – AA
وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و به‌ربژێری پارتی دیموكرات بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ساڵی ٢٠١٦، هیلاری كلینتۆن له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقجی-یه‌وه رایگه‌یاند "سهرۆكێكمان (دۆناڵد تره‌مپ) هه‌یه كه بووه‌ته به‌شێك بۆ دیزهبهردهرخۆنهكردنی ئه‌وانه‌ی له كۆنسولخانه(ی سعوودیه له ئیستانبوڵ) روویداون له كاتی كوشتنی خاشقجی".
هیلاری كلینتۆن، هاوسه‌ری سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مریكا، بیل كلینتۆن له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك له شاری تۆرۆنتۆ رۆژهەڵاتی كه‌نه‌دا تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ له‌باره‌ی كوشتنی خاشقجی-یه‌وه خۆی به دوورده‌گرێت له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سعوودیه و گوتی: "ئه‌مه په‌یوه‌ندی نییه به گرێبه‌سته‌كانی كاری ئه‌مریكاوه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كانه‌وه. نازانین كه به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی كه‌سوكاری سه‌رۆك و جارد كهشنهری زاوای و كۆمپانیاكانیان تا چ راده‌یه‌كه له‌گه‌ڵ شانشینی سعوودیه".