Mohamad Misto,Ramal Abdullah Mahmood
30 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
دێرازۆر/ئه‌نقه‌ره - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا بۆسه‌ر شاره‌دێیی باغۆز سەربە پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا كه له لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه؛ هه‌شت مەدەنی كوژران كه سێیان ژن و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یشیان منداڵن.
ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆسه‌ر چه‌كدارانی داعش كه له شاره‌دێی باغۆز كه له‌وێ گیریان خواردووه و به‌توندی به‌رگری له‌خۆیان ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی دوێنێدا بۆسه‌ر شارهدێیەكه هه‌شت مەدەنی كوژران كه سێیان ژن و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌یشیان منداڵن.
تاكو ئێستا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌مباره‌یه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.