Ahmet Dursun,Rewa Mahmood Hasan
19 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2019
ئەنقەرە-AA
سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، عەلی شەمخانی رایگەیاند کە جەنگ لە نێوان ئەمریکا و ئێران روونادات.
عەلی شەمخانی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی ئێران "ئیرنا" رایگەیاند، ''سەرەڕای پڕوپاگەندەی هەندێک لایەن دژبە ئێران، بەڵام جەنگ روونادات چونکە هۆکارێک نییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ''.
سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لەبارەی تۆمەتەکانی واشنتۆن بەرامبەر تاران لەسەر هێرشەکانی ناوچەکە گوتی: ''تۆمەتبارکردنی وڵاتانی تر لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە بۆتە رۆیتن. ئەوان خوازیارن لەم رێگەیەوە فشار بخەنە سەر وڵاتانی تر''.
عەلی شەمخانی راشیگەیاند، ئیدارەی ئەمریکا لە رێی سزاکانەوە راستەوخۆ خەڵکی ئێرانی کردۆتە ئامانج و دووپاتیشیکردەوە کە ئێران ئەو سزایانە وەک هەل دەقۆزتەوە و لەمەدا سەرکەوتوو دەبێت.