Ramal Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
پەکین - AA
- بەهۆی پیسبوونی هەوای ناوچەکانی باکووری چین هێمای ئاگاداركردنەوەی پرتەقاڵی هەڵکرا.
- بەهۆی پیسبوونی هەوای باکووری چین بەڕادەیەکی کاریگەر پلەی پیسبوونی هەوا بەهۆی گەردەکان لە هەوادا گەیشتووەتە ٢،٥ پلە ئەمەش ٢٠ هێندەی هۆشداری "دەرەوەی سنوور"ی رێکخراوی تەندروستی جیهانییە و مەترسیدارە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.
بەهۆی پیسبوونی هەوای ناوچەکانی باکووری چین هێمای ئاگاداركردنەوەی پرتەقاڵی هەڵکرا.
بەهۆی پیسبوونی هەوای باکووری چین بەڕادەیەکی کاریگەر پلەی پیسبوونی هەوا بەهۆی گەردەکان لە هەوادا گەیشتووەتە ٢،٥ پلە ئەمەش ٢٠ هێندەی هۆشداری "دەرەوەی سنوور"ی رێکخراوی تەندروستی جیهانی مەترسیدارە لەسەر تەندروستی مرۆڤ. بەمجۆرەش هێمای ئاگاداركردنەوەی پرتەقاڵی هەڵکرا.
بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی کەشناسی نیشتمانی چین رایگەیاند، "بەهۆی پیسبوونی هەوای پەکینی پایتەخت و شاری تیەنسین و هەرێمەکانی خبەی، هنان، شانشی و شاندۆنگ هێمای ئاگادارکردنەوەی پرتەقاڵی هەڵکرا. مەودای بینین بۆ ٥٠ مەتر دابەزیووە و هۆشداری ئەوەی داوە کە هاووڵاتییان تەنها لە کاتی زۆر پێویستدا نەبێت روونەکەنە دەرەوە.
بەرزبوونەوەی پیسبوونی هەوا بۆ ئەم پلەیە، تاکو سبەی ئێوارە لە شاری پەکین کە ژمارەی دانیشتووانی ٢١ ملیۆن کەسە بەردەوام دەبێت.
گەردە زیانبەخشەکانی هەوا لەڕێگەی بۆڕی هەناسەوە دەچنە ناو جگەر، هەروەها لەگەڵ خوێن تێکەڵ دەبن و و دەبنە هۆی هەوکردنی بۆڕی هەناسە و تێکچوونی دڵ. هەروەها رێگە خۆشدەکەن بۆ چەند نەخۆشییەکی کوشندە بۆسەر بەساڵاچووان. چین کە ژمارەی دانیشتووانی لەهەموو وڵاتیک زیاترە ژمارەی دانیشتووانی یەک ملیار و ٣٦٠ ملیۆن کەسە. ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس گیان لەدەست دەدەن، بەهۆی ئەو نەخۆشیانەی لەڕێگەی پیسبوونیهەواوە بڵاودەبنەوە.
سیستەمی پلەبەندی پیسبوونی کەشوهەوای چین بۆ چوار پلە شین، زەرد، پرتەقاڵی و سوور دابەشکراوە.
چین لە ساڵی ٢٠١٤ەوە هەوڵەکانی بەچڕی خستووەتە گەڕ بۆ رێگرتن لە پیسبوونی هەوا. گەورەشارەکانی چین بەهۆی گەشەسەندنی خێرا و پیشەسازیبوون لەڕیزی شارە هەرە پیسەکانی جیهان دادەنرێن.