Hakan Çopur
05 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 06 شوبات 2021
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس رایگەیاند کە ئەوان ھیچ پەیوەندییان بە ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە ١٥ی تەمووزەدا نییە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پرایس وەڵامی لێدوانێکی وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵوی دایەوە کە باسی لەوە کردبوو "ئەمریکاش رۆڵی ھەبووە لە ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزدا".
پرایس لەمبارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا نووسیوویەتی: "ئەمریکا ھیچ دەستوەردانێکی نەکردووە لە ھەوڵی کودەتاکەی ٢٠١٦ لە تورکیا و یەکسەر ئیدانەی ئەو ھەوڵەی کردووە. دوا دەنگۆکانی لەم شێوەیە لەلایەن بەرپرسانی تورکیاوە، بە تەواوی ھەڵەن.
لێدوانی لەم جۆرە و دەنگۆ بێبنەماکانی دیکە لەبارەی رووداوەکانی تورکیا کە ئەمریکا بەبەرپرسیار دەزانێت، ناتوانێت ستاتۆی تورکیا وەک ھاوپەیمانێکی ناتۆ و ھاوبەشێکی ستراتیجی ئەمریکا پەردەپۆش بکات".