Sarp Özer,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
هاتای - AA
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنوور كرد، وه‌زیری به‌رگری، فیكری ئشك و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی، جه‌نه‌راڵ چۆڵاك یه‌كه‌كانی سنووریان به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئشك و جه‌نه‌راڵ چۆڵاك، به فڕۆكه‌ی سەربازی گه‌یشتنه شاری هاتای و له‌لایه‌ن پارێزگاری هاتای، ئه‌رداڵ ئاتا و دووه‌مین فه‌رمانده‌ی سوپا، فه‌ریق مهتیف تهمهله-ه‌وه پێشوازی كران. پاشان به هیلیكۆپته‌ر فڕۆكه‌خانه‌یان جێهێشت و سه‌ردانی یه‌كه‌كانی سنووریان كرد.
وه‌زیری به‌رگری و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی سه‌ره‌تا سه‌ردانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی سنووریان كرد كه سه‌ربه فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانییه.
ئشك و چۆڵاك، ژەمی نیوه‌ڕۆیان له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی بنکەکە خوارد و دواتر درێژه‌یاندا به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سوپا له‌سه‌ر سنوور.